کوردستانی

رەوانەکردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوانەکردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردوامە
مەودا میدیا-

ئەمەریكا بەردەوامە لە ناردنی هێز و كەرەستەی سەربازیی بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای کوردستان لە 24 كاتژمێری رابردووشدا چوار فڕۆكەی بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازیی رەوانەی بنکە سەربازییەکانی لە حەسەكە کردووە.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/1، ئەمەریکا 55 بارهەڵگر لە كەرەستەی سەربازیی لە بنکەی عەین ئەسەد لە عیراقەوە گواستووەتەوە بۆ ناوچەكانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوشکرد "دوێنێ ئێوارە 2024/12/31، سێ فڕۆکەی بارهەڵگری لە چەک و کەرەستەی سەربازیی لە بنکەی شەدادی لە حەسەکە نیشتنەوە كە هێزەكانی ئەمەریکای تێدا جێگیرکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوو لە 55 بارهەڵگر لە رێگەی دەروازەی سنوریی ئەلوەلیدی نێوان عیراق و سوریا گوازراونەتەوە بۆ  بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسنوورەکانی حەسەکە و رەققە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan