کوردستانی

هاوڵاتییەک دەستگیرکرا و حەوت کورەی خەڵوزیش تێکدران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک  دەستگیرکرا و حەوت کورەی خەڵوزیش تێکدران
مەودا میدیا-

هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی داربڕینی دارستانەکان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆش لە دوو چالاکی جیاوازدا چەند سەرپێچیکارێک دەستگیرکران.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوو چالاکی جیاوازدا هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە لە سنووری گوندی ( حاجی مامەندە ) دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر داری تەڕی بڕدراودا گرتووە کە ئامادە کرابوو بۆ خەڵوز کردن، وە هەروەها حەوت کورەی خەڵوز تێکدران کە لەلایەن چەند سەرپێچیکارێک ئامادە کرابوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک هاوڵاتییەکی لە گوندی چنگیان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەک داری تەڕی بڕیبوو، وەهەروەها دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و یەک ئامێری مشاردا  کە لەبڕینی دارەکاندا بەکاریهێناوە"

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی ئەوکارە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرانبەر یەکێک لە داربڕەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan