کوردستانی

رەنگە ترەمپ سەردانی تاران بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەنگە ترەمپ سەردانی تاران بکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی حزبی سۆسیالیست ئاشکرایدەکات کە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی جیاوازە و رەنگە لەجیاتی سەپاندنی گەمارۆی ئابووری زیاتر و هێرشی سەربازیی هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتیی بدات لە جیهان.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پێشبینی دەکات لە ساڵی 2025دا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئێران بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر لە سەردەمی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا دۆناڵد ترەمپ، سەردانی کۆریای باکووری کرد و لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە".

ئەوەشی خستەڕوو"دۆناڵد ترەمپ زیاتر بەدوای ئاشتی و کۆتایهێنانە به شەڕەکانی جیهن وەک شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین لە کەرتی غەززە"

ب ح
Qaiwan
Qaiwan