کوردستانی

ئه‌حمه‌د تورك: ره‌نگه‌ ئۆجه‌لان داواى چه‌كدانان بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د تورك: ره‌نگه‌ ئۆجه‌لان داواى چه‌كدانان بكات

مه‌ودا میدیا-

سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى شاندى ده‌م پارتى بۆ ئیمراڵى رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داواى چه‌ك دانانى په‌كه‌كه‌ بكات.

ئەحمەد تورک، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى شاندى ده‌م پارتى بۆ لاى ئۆجه‌لان رایگه‌یاند "لە ئەگەری درێژەی دیدار و دانوستانەکان لەگەڵ ئۆجەلان، ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرۆک بەندکراوی پەکەکە فەرمانی چەکدانان بۆ پەکەکە بدات".

وتیشى "ئەو رەوتە دەسپێکێکی باش و گەشبینانەیه‌ بۆ چارەسەری پرسی کورد".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو گفتوگۆیانە دەتوانن هاوكاریی باشبن بۆ گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و لە دیداری دووەم و سێهەمدا ئەگەری ئەوە هەیە ئۆجەلان پلانی چەکدادانی پەکەکە دەرببڕێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan