کوردستانی

دواین زانیاریی لەبارەی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاریی لەبارەی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان
مەودا میدیا-

دوای بەرزکردنەوەی نرخی پشکنینە پزیشکییەکان و پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان، بە کەرتی تایبەت، نیگەرانی و کاردانەوەی و پزیشکان و هاوڵاتییانی لێکەوتەوەو مەودا میدیاش زانیاریی زیاتر لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکان بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان بووە و تەنانەت بڕیارەکەش بەبێ ئاگاداریی و تەندەریی کراوە، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 10 ساڵ واژۆکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نرخەکان دەقات و سەدقات بەرزکراوتەوە بۆ نموونە پێشتر تێچووی پشکنینێکی (CBC) لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی (500)دینار بوو لەئێستادا کراوە بە هەشت هەزار دینار، پشکنینی تالاسیمیا بە حەوت هەزار بووە بەڵام لەئێستادا کراوە بە 24 هەزار و 250 دینار، بەڵام هەمان رسوماتەکانی پێشوو لە نەخۆش وەردەگیرێت واتە پارەی زیادە لە نەخۆشەکان وەرناگیرێت بەڵام پارەی زیادەی پشکنینەکان لە حکومەت وەردەگیرێت لە بەرژەوەندی ئەو کۆمپانیایەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵدا کراوە".

، ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەکە جگە لەوەی بەهەدردانی پارەی حکومەت و سامانی گشتییەکوالێتی پشکنییەنەکانیش هیچ گەرەنتییەکی نییە، چونکە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەمەریکا گرێبەستیان کردووە، بەڵام لەئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای بێ کوالێتی ئیتالی و وڵاتانی تر گرێبەستیان کردووە".
وتیشی"هیچ بەرژەوەندییەکی نەخۆش لە گرێبەستەکاندا لەبەرچاو نەگیراوە و خیانەت لە نەخۆش دەکرێت، بەهۆی بێ کوالێتی ئەنجامی پشکنینەکان، وە هەروەها هیچ لایەنێکی حکومی ناتوانێت چاودێریی کۆمپانیاکە بکات، چونکە وەزیری تەندروستی خۆی تەندەرەکەی داوە بە کۆمپانیایەکی سەربە حزبەکەی و 10 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ کردووە".
ب ح

Qaiwan
Qaiwan