کوردستانی
ئەگەرى بارینی نمەباران هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/6، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزانی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "ئەمڕۆ بە گشتیى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى بارینی نمەباران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ دروستبوونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی، وە هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 5 بۆ 15) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینینیش لەنێوان ( 8 بۆ 10 ) کم دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بە گشتیى نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، وە هەروەها خێراى با لەسەر خۆ دەبێت ( 5 بۆ 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینینیش لەنێوان ( 9 بۆ 10 ) کم دەبێت".
کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو
هەولێر - 15 پلەى سیلیزىیە
سلێمانی - 13 پلەى سیلیزىیە
کەرکوک - 17 پلەى سیلیزىیە
دهۆک - 14 پلەى سیلیزىیە
هەڵەبجە - 13 پلەى سیلیزىیە
گەرمیان - 18 پلەى سیلیزىیە
سۆران - 12 پلەى سیلیزىیە
زاخۆ - 14 پلەى سیلیزىیە
ب ح

بیروڕا