ئابووری
ئەم خانەنشینانە مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لەو کەسانەی کە پێش ساڵی 2014، خانەنشین بوون، بۆ یەکەمجار مووچەی خانەنشینییەکەیان بە هاوتاکراویی وەرگرت، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستانیش دووپاتیکردەوە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ ئەو کەسانەی کە پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەڵەبجە، کۆیە و پشدەر بۆ یەکەمجار مووچەیان بە هاوتاکراویی وەرگرت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوانەی دوێنێ مووچەیان بۆ یەکەمجار بە هاوتاکراوی وەرگرت، قەرەبووی چوار مانگی رابردووشیان وەرگرتووە کە بۆیان هاوتا نەکرابوو، واتە لە 2024/7/1وە زیادەی مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "خانەنشینانی پێش 2014، سەرەتا لە هەڵەبجە، کۆیە و پشدەر مووچەی هاوتاکراویان وەرگرتووە، چونکە خانەنشینییان کەمە و دواتر تەواوی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانی پێش 2014 خانەنشین بوون، مووچەکەیان هاوتا دەکرێت".
سادق شێخ عوسمان وتیشی "بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە لەسەر بودجەی هەرێم کراوەو پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت".
ب ح

بیروڕا