کوردستانی

تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەد هەڵگیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەد هەڵگیران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/6، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، رایگەیاند "دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئیفراجکردنی (ئازادکردن)ی رۆژنامەنووسەکەی داوە".

لای خۆیەوە سەنتەری میترۆ رایگەیاند "پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكەن و خۆشحاڵە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە پارێزەر (نەریمان ئەحمەد) و هاوكارانی لەتیمی پارێزەرانی ئەم دۆسییە  دەكەن

ئەمە لەکاتێکدایە، 2023/10/25، رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، لە بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراو، ، دواتر لە رۆژى 2024/7/29، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan