کوردستانی
شارەزایهكى کەشناسی رۆژهکانی چلەی زستان شیدهکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی، رۆژهکانی چلەی زستان شیدهکاتەوە و رایدهگهیهینَت "چلە لە بەرواری 15ی ئهم مانگه دەستپێدەکات بۆ 23ی شووبات، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەڕاستی چلە دەکەوێتەوە 3 بۆ 4ی شووبات".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ لە21ی 12ی ساڵی 2024 زستان دەست پێ دەکات تا 20ی مانگی ئازاری ساڵی2025
واتە هەموو رۆژەکانی ئەو وەرزە کۆبکەینەوە 90 رۆژی زستان دەکات، چلەى زستانیش دەکەوێتە نێوەڕاستی وەرزی زستانهوه، واته 25 رۆژی سەرەتا و 25 رۆژی کۆتایی لەو وەرزە لابدەین، چلەی زستانمان بۆ دەردەکەوێت".
وتیشى "چلە لە بەرواری 15ی ئهم مانگه دەستپێدەکات بۆ 23ی شووبات، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەڕاستی چلە دەکەوێتەوە 3 بۆ 4ی شووبات، زۆربەی ساڵەکانیش لە ماوەی ئەو 10 رۆژەی ناوەڕاستی چلە، کەم ساڵ هەبووە بارانی زۆر یان بەفربارینی زۆر نەبووبێت، بە وتەی پێشینان پێیدەڵێن (شەڕی رۆژ و گەلاوێژ یان کوشندەی چلەی زستان) لەگەڵ ئەوەشدا لە 05 رۆژی کۆتایی چلە و لە 05 رۆژی دوای چلە، شینی چلە دێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "چلەی زستان یەکێکە لە ههره ساردە رۆژکانی ساڵ کە بەفر و بارانی تێدا دەبارێت و زۆری رۆژەکانی دەکەوێتە مانگی رێبەندان به رۆژژمێرى كوردى".
پ ح ع
بیروڕا



