کوردستانی

پۆینت تو پۆینت لەم رێگایە دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆینت تو پۆینت لەم رێگایە دادەنرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لەسەر شەقامەکانی دەرەوەی شار فراوانتر دەکات، لەو چوارچێوەشدا کامێراکان لە شەقامی جووتسایدی سلێمانی بۆ شارەزوور جێگیر دەکات و بەرپرسێکی هاتوچۆی سلێمانیش جەخت لە بڕیارەکە دەکاتەوە.

مقدەم رێژەن شێخ بورهان، لێپرسراوی بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامانج لە دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ پێش هەر هەنگاوێك بۆ رێكخستنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی رووداوەكان و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا ئەم سیستمە لە شەقامە خێراكان جێگیر دەكرێت، تاوەکو هاتوچۆ تیایاندا رێكبخرێت، بۆ ئەوەی رووداوەكانی ھاتوچۆ و رێژەی قوربانییەکان كەمبكرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "شەقامەكان بە تابلۆ و رێنماییەكانی هاتوچۆ خێراییان تێدا دیاریكراوە، ئەم کامێرایانەش بۆ پابەند بوونی شۆفێرانە بە رێنماییانەکان و ئەو خێرایانەی کە لەسەر تابلۆکانە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan