کوردستانی

هەسەدە هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

 هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

هەسەدە رایگەیاند "بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە و مەترسی هەرەسهێنانی بەنداوەکەش لەزیادبووندایە".

ئماژەی بۆ ئەوەشکرد  "بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئەنکەرە بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو "شەڕ و ململانێکان لەگەڵ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە زۆر شوێنی ناوچەکە بەردەوامی هەیە".

هەسەدە وتیشی "تورکیا بەرپرسیارە لە هەر کارەساتێک کە لە ئەنجامی هەرەسهێنانی بەنداوەکە و شوێنەکانی تری سوریا رووبدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan