کوردستانی
پێنج هاوڵاتیی لە پێنجوێن و پیرەمەگروون دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی بڕینەوەی دار لە سنووری پێنجوێن و پیرەمەگروون پێنج هاوڵاتیی دەستگیركران و لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بڕینەوەی دار لە گوندەكانی (هەرزەلە، سەرکان، کۆڵیتان) لە سنووری پێنجوێن چوار هاوڵاتییان دەستگیركردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان لەسنووری شارۆچکەی پیرەمەگروون لە گوندی حاجیتان دەستیان بەسەر 350 کیسە خەڵوزکدا گرتووەو دواتر خاوەنی خەڵوزەکەش دەستگیراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەكانیان رێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرانبەریان".
ب ح

بیروڕا