کوردستانی

ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم ریاگەیاند  "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، وە هەروەها ئاڕاستەی با بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت، خێرایى باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 - 20) کم لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، وە هەروەها خێرایى با    لەسەرخۆ دەبێتت ( 5 - 15) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت". 

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر - 15 پلەى سیلیزىیە
سلێمانی - 13 پلەى سیلیزىیە
کەرکوک - 16 پلەى سیلیزىیە
دهۆک  - 13 پلەى سیلیزىیە
هەڵەبجە - 14  پلەى سیلیزىیە
گەرمیان - 17 پلەى سیلیزىیە
زاخۆ - 13 پلەى سیلیزىیە

ب ح
Qaiwan
Qaiwan