کوردستانی
له سلێمانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "تاوه‌كو ئێستا 441 شوێن سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان له وزه‌ی خۆر داناوه و به‌گشتیش 13 مێگاوات كاره‌بایان بۆ شاره‌كه زیاد كردووه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه "به‌پێی داتاكانی به‌شی وزه نوێبووه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، رۆژ له دوای رۆژ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر روو له زیادبوونه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌به‌شه‌كه تۆماره‌كراوه زیاتر له 13 مێگاوات كاره‌بایه".
ئه‌ندازیار شادمان شكری سه‌عید، لێپرسراوى به‌شی وزه نوێبووه‌كان له كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكردووه "له سنووری پارێزگای سلێمانی، رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر داده‌نێن روو له زیاد بونه، تائێستا ئه‌وه‌ی كه سیستمه‌كه‌ی دانانه و لای ئێمه تۆماری كردووه گه‌شتووه‌ته 441 شوێن، كه به‌شێكیان ماڵان و به‌شێكیشی هاوبه‌شی بارزگانی و پیشه‌سازین كه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 13 مێگاوات كاره‌بان هه‌یه".
راشیگه‌یاندووه "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی وزه‌ی خۆریان داناوه زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام به‌شێكیان له فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با تۆمار نه‌كراون، تا به بڕیاری وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌ی زیاد له پێویستی خۆیان له خه‌رجی مانگانه‌یان ده‌ربكرێت".
لێپرسراوى به‌شی وزه نوێبووه‌كان، داواشیكرد هه‌ر كه‌سێك سیستمی وزه‌ی خۆری داناوه، له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، سیستمه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن، تا سوود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن، كه ئه‌وه‌ی زیاد له پێویستی خۆیانه و ده‌چێته‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی، له سه‌ری مانگ بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
پ ح ع

بیروڕا