کوردستانی
تائێستا هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ دەستبەکاربوونی پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "تائێستا هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دەستبەکاربوونی پەرلەمان و ئه‌وه‌ى ئێستا په‌رله‌مانى پێدا تێده‌په‌ڕێت نایاساییە و پەرلەمانی دیزاینکراو دەبێت هەڵبووەشێتەوە".
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هیچ ئاسۆیەک بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دەستبەکاربوونی پەرلەمان نییە، ئەوەی کرا لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراو کۆبوونەوەکە کرایە پشوو".
وتیشى "ئه‌وه‌ش کارێکی نایاساییە و نەدەبوو پەرلەمان بخرێتە پشووه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئەو کارە تەنها بۆ پاراستنی پەرلەمان بوو لە هەڵوەشانەوە و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن، ئەوەی ئێستا هەیە کارێکی نایاساییە و پەرلەمانی دیزاینکراو دەبێت هەڵوەشێتەوە و دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە".
پ ح ع
بیروڕا



