کوردستانی
حکومەت وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی نۆ رۆژە دانیشتووانی ناحەی خەلەکانی سەربە قەزای دوکان رێگەی ئیدارەی راپەرین –سلێمانی-ین داخستووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن، قائیمقامی دوکانیش دووپاتیدەکاتەوە کارکردن لە رێگەکە دەستپێدەکاتەوە.
سیروان سەرحەد خەلیفەیونس، قائیمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو قۆناغ لە کارەکانی جووتسایدکردنی رێگەی خەلەکان بۆ چوارقوڕنە جێبەجێکراوە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواوکردنی رێگەکە راگیراوە، چەند رۆژی داهاتوو بە هەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەت کارکردن لە رێگەکە دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو پڕۆژەکە کەوتەوە کار بەڵام بودجەی پێویستی بۆ تەرخاننەکرا، وە هەروەها بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ خۆپیشاندەران هەبووە و پەیامی ئەوانیان گەیاندووەتە قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستە جێگری سەرۆکی حکومەت، تیمێکی دروستکردووە بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی ناحیەکە و لەمڕۆژانەشدا کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانیان لە رێگەکە دەستپێدەکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێکی تر لە داواکارییەکانی دانیشتووانی ناحیەکە زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبایە کە لە کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆیە بۆ حەوتی بەیانی کارەبای نیشتمانییان پێ بدرێت، داواکارییەکەیان گەیاندووەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندوون ناتوانن ئەو چەند کاتژمێرە لە کارەبا بۆ ناحیەکە دابین بکەن".
باسی لەوەشکرد "رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی-یان بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەی ناحیەی بنگرد بۆ رانیەیان وەرگرتووەو ئامادەکاریی بۆ دەرخستە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن".
ب ح
بیروڕا



