کوردستانی
کارئاسانی بۆ گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدات و ئاشکرایدەکات بڕیارەکەیان بۆ خزمەتی شۆفێرانە.
عەمید/ عەتا شەهید بارام، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە رێگە پێدراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بۆ پارێزگای هەڵەبجە رێگە پێدراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێچەوانەشەوە لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ پارێزگاکانی تر رێگەپێدراوە و هیچ کێشەیەکی نییە".
ب ح
بیروڕا

