کوردستانی
وهزارهتی پێشمهرگه چوار بڕیاری دهركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/16، وهزارهتی پێشمهرگه بهمهبهستی رێگریی لە بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و نمایشکردن بە جلوبەرگی سەربازییەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد.
وهزارهتی پێشمهرگه رایگەیاند "هەموو جۆرە ناوزڕاندنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كۆمێنتی نەشیاو یان پۆست قهدهغهیه و ئەنجامدەرەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازیی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو "بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نمایشکردن بە جلوبەرگی سەربازیی بە شێوەیەکی نادروست، هەروەها دانانی پەیج و ئەکاونتی نافەرمی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان، رێپدراونییە".
وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەموو یەکەکان، لیوا، فەرماندەییەکان بەمشێوەیە بڕیارەکانی خستووەتەڕوو:
یەکەم- هەمو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە نمایش و خۆ دەرخستنێک بە شێوەیەک چالاکی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلی سەربازی لە بنکە و بارەگا سەربازییەکان کە زیان بە شکۆ و کەسایەتی فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەگەیەنێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قەدەغەیە.
دوەم- هەمو جۆرە ناوزڕاندنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا (كۆمێنتی نەشیاو یان پۆست و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەگونجاو)، ئەنجامدەرەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازیی، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك بەدەر لەو رێنوێنییانەی كە لە فەرمانەكەدا هاتوە ئەو كارانە ئەنجامبدات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی.
سێیەم- ئەنجامدانی ئەو کارانە قەدەغەیە کە لە خاڵی (1-2)ی بریارەکەدا هاتووە، هەر فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەیەک بەدەر لەو رێنماییەی کە لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەنجامیان بدات ئەوا سزای یاسایی دەدرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی پێشمەرگە چاودێریی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو بابەتە دەکەن.
چوارەم- پێویستە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هەواڵگریی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ پەیجە فەیک و نادیارەکان بکەن کە سووکایەتی بە ناو ناوبانگی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان دەکەن، ئەگەر کەسانی سەربازیی بن بە پێی یاسای سزدانی سەربازیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر کەسانی مەدەنی بن لە رێگەی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
ب ح

بیروڕا