کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ
مەودا میدیا-

دوێنی چوارشەممە 2025/1/15، کۆبوونەوەی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆش  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەولێر بەڕێوەچوو.

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی پارتى رایگەیاند "کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی  بە ئارامی  و راشکاوانە بەڕێوەچووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆبوونەوەکە پەیوەندیدار بووە بە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی، پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی و پێگەی کورد لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا".

ئەم کۆبوونەوانەش لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە قەیراندا تێدەپەڕێت، لەبەرانبەریشدا هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا دۆخی کورد لە سوریای نوێدا بە نادیاریی ماوەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan