کوردستانی

هەسەدە: ئەردۆغان بە بەرپرسیار دەزانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: ئەردۆغان بە بەرپرسیار دەزانین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/16، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک فڕۆکە جەنگیی و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی تورکیا هاوڵاتییانی مەدەنییان بۆردومان کرد، هەسەدەش دووپاتیکردەوە کە  تورکیا ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە ناڕەزایەتی بەرانبەر داگیرکاریی و پەلامارەکان دەردەبڕن.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ده‌كات کە دۆخی بێدەنگی بشکێنێت سەبارەت بەو تاوانانەی تورکیا کە ماوەیەکی زۆرە دژی هاوڵاتییان ئەنجامی دەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "توركیا بە بەرپرسیار دەزانن لەبەرانبەر ئەو تاوانە جەنگییانەی  دژی هاوڵاتییان ئەنجامی دەدات، کە تاوەکو ئێستا شەش هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و دەیان کەسی تریش برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەردۆغان بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر کاردانەوەیەکی جددی و کارەساتبار کە کاریگەری لەسەر  بەنداوەکە هەبێت، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان، کە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە بەنداوەکە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan