کوردستانی
سێ فڕۆکەی بارهەڵگری هاوپەیمانان لە حەسەکە نیشتنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رەوانەکەردنی هێز و کەرەستەی سەربازیی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بنکەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "دوێنێ سێ فڕۆکەی بارهەڵگری سەربە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی شەدادیە لە باشووری حەسەکە نیشتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازییان بۆ بەهێزکردنی بنکەکانی هاوپەیمانان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی 13ی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکی لە بنکەی سەربازیی خەراب ئەلجەبیر لە شارۆچکەی رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوەکە بڕێکی زۆر چەک و پێداویستیی سەربازیی پێبووە".
ب ح

بیروڕا