کوردستانی

ناكرێت ئەم دۆخە بەردەوام بیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناكرێت ئەم دۆخە بەردەوام بیت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/16، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مەریکا بۆ  سیاسەتی  کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پابەندن بە پاراستن و بەرگریكردن لە ماف و بژێویی ژیانی خەڵكی کوردستان".

ئاماژەی بئەوەشکرد "هەوڵەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر بەردەوامە و دەیانەوێت یەكسانی و هاوبەشیی راستەقینە بنەماكەی بێت، دەیانەوێت هەمووان بەرپرسیارانە و دوور لە هەموو ناكۆكییەك خزمەتی خەڵك بكەن و هەرێمی کوردستان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی زیاتر ئاڕاستە بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "داوای پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەكەین و دەمانەوێت ئەم كێشەیە چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە، ناكرێت بەردەوامیی بەم دۆخە بدرێت و ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێكان بكرێت، ئەم پەیامەشیان بەهەموولایەك گەیاندووە.

باسی لەوەشکرد "هەوڵی ئەوان بۆ پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی سوریا بووە و جەختیان لە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ كردووەتەوە بەتایبەت لەگەڵ كورد كە قوربانییەكی زۆریان بۆ پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیری داوە، هەروەها یەكگرتوویی و یەكگوتاریی كورد لە سوریا بەشێكی گرنگی هەوڵەكانیان بووە و هەوڵیانداوە هەمووان بە ستراتیژێكی هاوبەشەوە هەنگاوبنێن، بەخۆشحاڵییەوە سەركەوتووبوون و لەداهاتوودا ئەنجامەكەی رووندەبێتەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی "ئەو سیاسەتەی لە رابردوودا سەبارەت بەم پرسە پەیڕەوكراوە سەركەوتوو نەبووە، بۆیە دەیانەوێت لەداهاتوودا بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم كەرتە بەڕێوەببەن و ببێتە مایەی پێشكەوتن و ئاوەدانیی وڵات، لەو چوارچێوەیەشدا هیوادارن لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan