کوردستانی
بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی پێنجشەممە 2025/1/16، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.
بارەگای بارزانی رایگەیاند "مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی بارودۆخی سوریا و دوا پێشهاتە ئەمنیی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەچوارچێوەی دۆخی تازەی سوریا جەختیان لە گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان کردووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە لایەنە کوردیەکانی سوریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە رێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سوریا بگەنە لێک تێگەیشتن و رێککەوتن".
ب ح

بیروڕا