کوردستانی

لە هەولێر ژنێک بە چەقۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر ژنێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا-

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ژنێک بە چەقۆ لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2025/1/16، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ژنێک بە ناوی (ر،ع،ب، ج) تەمەن 39 ساڵ، لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە چووەتە ماڵی خوشکەکەی لە شوقەکەیان لە گەڕەکی فەرمانبەرانە و نزیکەی 10 چەقۆی لەسەر سنگ و ملی خوشکەکەی داوە.

بکوژەکە دوای ماوەیەک خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بە هێزە ئەمنییەکانی راگەیاندووە کە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی خوشکەکەی خۆی کوشتووە.

ب ح


Qaiwan
Qaiwan