کوردستانی

کێشەی جووتیارانی سنووری کەرکوک لە روویەکەوە گەیشتووەتە چارەسەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی جووتیارانی سنووری کەرکوک لە روویەکەوە گەیشتووەتە چارەسەر
مەودا میدیا-

جووتیارانی گوندەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک باس لەوە دەکەن، تاوەکو ئێستا یەك بست زەویی كورد نەگەڕاوەتەوە ‌و مەترسییەكانیش زیاتر بوون، وە بەهۆی ئەو كێشانەش لە سەر زەوییەكانیان دروست بووە، ئەم ساڵ حكومەتی ‏عیراقی گەنمیان لێ وەرناگرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت "لەو رووەوە ھەوڵی جدییان داوە و نزیک بوونەتەوە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان".

حەسەن مەجید"ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە سەر فراکسیۆنی پارتی بۆ مەودا میدیا راگەیاند "ئەوان بەردوام لە سەر خەت دەبن و ساڵی پاریش لە سنووری سەرگەڕان و تۆپزاوا ھەندێک کێشەیان تووشبوو ھەوڵیاندا گەنم و مەحاصڵەكانیان وەربگیرێت و ئەمساڵیش بێشک لەگەڵیان دەبن تاکو مەحاصڵەكانیان وەربگیرێت".

وتیشی "ھەوڵێکی زۆریان داوە و لەم رۆژانەدا زەوییەکانیان داخڵی نەخشەی کشتوکاڵی دەبن".

روونیشیکردەوە "بەڵام لە رووی گەڕانەوەی زەوییەکان دەبێت بڕیارێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بدرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن رژێمی بەعسی لە ناوچووەوە دراوە، ئەوکات دەکرێت ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، ھەروھا بەشێکیشی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ماددەی (140)ەوە، بەڵام دەربارەی ئەو زەوییانەی کێشە بۆ جووتیارەکان دروستبووە لە رووی ئەوەی مەحاصڵەكانیان وەربگیرێت، ئەوان ھەوڵدەدەن و ھەوڵیشیانداوە و گەشتوونەتە چارەیەکی باش بۆ ئەوەی ناویان و زەوییەکانیان بکەونە ناو نەخشەی کشتوکاڵییەوە".

جەختی لەوەشکردەوە "بۆ وەرگرتنی مەحاصڵەكانیان لە کات و ساتی خۆیشیدا وەک ساڵی پار لەگەڵیان دەبن تاوەکو مەحاصڵەكانیان بگەیەننە سایلۆکان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan