کوردستانی

نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاریی ماوەتەوە،هەوڵیش دەدرێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەدرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو تەمویلکردنێک لە عیراق راگیراوە و تاوەکو ئێستاش وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دیار نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی داراریی عیراق گومانی لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە و پێی راگەیاندوون کە تاوەکو ئێستا ژمارەی فەرمانبەران و کۆدی بێهاوتا (UPN) تەواو نەکراوەو ناوی دووبارە لە لسیتی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران لەنێوان حکومەتی عیراق و هەرێم بە نادیاری ماوەتەوەو هەوڵێکیش هەیە نەدرێت، لەبەرانبەریشدا تەنها فەرمانبەران زەرەرمەند دەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan