کوردستانی

لە ناوەندەکانی خوێندن هەفتەیەک پشوو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوەندەکانی خوێندن هەفتەیەک پشوو دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمرۆ شەممە 2025/1/18، کۆتا تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بەڕێوەچوو، بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزرەتی پەروەردە، بۆ هەفتەیەك پشوو دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند  "سبەینێ یەکشەممە، پشووی وەرزی یەکەم لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەكات بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن لە 2025/1/25، کۆتایی دێت و رۆژی یەکشەممە 2025/1/26، وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 2025/1/8، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێكرد، ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و هەژاربوونی رەسەنایەتی

لەلایەن دێرین جەمال



News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان