کوردستانی
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە سیمای دێرین و شارستانیی زیاتر لە قەڵای هەولێر نیشاندەدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نۆژەنکردنەوەکە بە ستانداردی کەلەپووری جیهانیی بۆ شوێنە مێژووییەکان ئەنجام دەدرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە قۆناغی یەکەمدا 10 هەزار و 600 مەتر چوارگۆشە لە شەقامی سەرەکیی قەڵاو ژمارەیەک کۆڵان بەردرێژ کراون".
باسی لەوەشکردووە "پلان هەیە لە داهاتوودا بۆ دانانی کورسی دانیشتن و رووناکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو قەڵا، هەروەها دانانی چاخانەیەکی کەلتووریی و چێشتخانە و هۆتێلێک دروستبکرێن".
ئەمە لە کاتێکدایە، قەلای هەولێر لە ساڵی 2014، لەلایەن رێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک کۆنترین ناوچە کە ژیان تێیدا بەردەوامە لە جیهان ناسێندراوە.

بیروڕا