کوردستانی

ساڵی رابردوو 51 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی رابردوو 51 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

بەپێی ئاماری رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی رابردوو 297 کۆڵبەری کورد بوونەتەقوربانی.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند "ساڵی رابردوو 51 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی (بانە، سەردەشت، پاوە، سنە، ورمێ و کرماشان)گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو 246 کۆڵبەر، برینداربوون لەنێویاندا گەنجێکی تەمەن 16ساڵ کە دواتر گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "کۆڵبەرەکان بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان و کەوتنە خوارەوە لە شاخ، سەرما، تەقینەوەی مین و ئەشکەنجەدان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار، کۆڵبەری وەک پیشەیەک زیاتر خەڵکی ناوچە سنوورییەکان پێوەسەرقالن و سالانە ژمارەیەک هاونیشتمانی لە رێگاکانی کۆڵبەری دەبنەقوربانی.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan