کوردستانی
بۆردومانکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025/1/18، فڕۆکەکانی تورکیا بۆ جاری سێیەم هاوڵاتییانی مەدەنییان لەنزیک بەنداوی تشرین بۆردومانکردەوەو 20 قوربانی لێکەوتەوە.
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "لە بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین، چوار هاوڵاتیی مەدەنی شەهید بوون و 15 هاوڵاتیی تر برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تورکیا راستەوخۆ ئەو هاوڵاتییانەی کردووەتە ئامانج کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر بەنداوی تشرین کۆبوونەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تورکیا لەرێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی بۆردومانکردووە کە بریندارانی بەنداوەکەی بۆ شارۆچکەی تەبقا گواستووەتەوەو لەئەنجامدا هاوڵاتییەکی تر شەهید بووە".
ب ح

بیروڕا