کوردستانی
بەشداریی لە حکومەت ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی جوڵانەی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد یەكێتی جارێک و پارتی دووجار سەردانی نەوەی نوێیان کردووە بە مەبەستی بەشداریكردن لە پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەت، پارتی ئامادەیی دەربڕیوە شەش وەزارەت بە تەواوی و 30 پۆستی تر بداتە نەوەی نوێ، بەڵام ئەوان به‌شداری حكومه‌تێك ناكه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "به‌شداریی لە حكومه‌تێك ناكه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت، لە کاتێکدا پارتی ئامادەیە پۆستی شەش وەزیر، 30 بەڕێوەبەری گشتیی و 20 بریکار و راوێژکار بە جوڵانەوەکەیان ببەخشێت لە بەرانبەر بەشدارییکردنیان لە حکومەت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ یەکێتی و هه‌موو حزبه‌كانی سلێمانی جگه له پارتی رێكبكه‌وێت ئه‌گه‌ر حزبه‌كانی تر خوازیارن كه پۆستی سه‌رۆكی حکومەت وەربگرن، بۆ ئەوەی ئەو پۆستە لای پارتی نەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه ئه‌وا محه‌مه‌د سلێمان كه سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه".
وتیشی "مەرجەکانیان بۆ بەشدارییکردن لە حکومەت بە یەکێتی و پارتی راگەیاندووە کە خۆی لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، شەفافكردنی دۆسیەی نەوت،لابردنی باج و رسومات و پێدانی پۆستە سیادییەكان تاوەكو بڕیاریان بەدەست بێت".
ب ح

بیروڕا