کوردستانی
قائیمقامییەتی شارەزوور دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قائیمقامییەتی قەزای شارەزوور سەبارەت بە بابەتی بەخشینی زەوییەکانی شارەوانی بە کۆمپانیاکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
قائیمقامییەتی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "زەوی دابینکردن ئەرکی شارەوانییە نەک قائیمام، بۆیە هەرجۆرە بەخشینێکی زەوی، لەلایەن شارەوانییەوە کراوە بۆ هەر لایەن و کۆمپانیایەک بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قائیمقام لەگەڵ هەموو جۆرە پرۆژەیەکە لەسنوورەکەدا کە سوودی گشتیی تیابێت و دەستی ئاوەدانی بگەیەنێتە سنووری قەزای شارەزوور".
ئەوەشی خستەڕوو "قائیمقام لە نوسراوەکاندا فەرمانی بەخشینی زەویی نەداوە لە چ شوێنێک یان بە چ کۆمپانیایەک بدرێت، بەڵکو رایگەیاندووە پرۆژەبکرێت بەمەرجی لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیی دابێیت و لەگەل یاسا و رێنماییەکان بگونجێت".
وتیشی "فەرمانبەران، مامۆستایان وهەموو چین و توێژەکان مافی خۆیانە زەوی شایستەیان پێبدرێت، کە ئەوەش ئەرکی شارەوانییە شۆێنی شیاو و شایستەیان بۆ دابین بکات".
ب ح
بیروڕا



