کوردستانی

چارەسەری سەربازیی دوایین بژاردەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری سەربازیی دوایین بژاردەیە
مەودا میدیا-

جێگری فەرماندەی گشتیی تەحریر شام هەنگاوەکانی پێکهێنانی سوپای نوێی سوریا ئاشکرا دەکات و هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سەربەخۆیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کورد بە هەڕەشە دەزانێت.

ئەحمەد دەلاتی، سەرکردە لە ئیدارەی نوێی سوریا بە کەناڵی ئەلشەرقی راگەیاندووە "ئیدارەی نوێ دیمەشق پێی باشە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ناکۆکییەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد چارەسەر بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆسەی پێکهێنانی وەزارەتی بەرگری و سوپای نوێی سوریا   تاکە رێگەی گەرەنتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی سوریا لە هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "کێشەی هێزەکانی هەسەدە ئەوەیە کە ئەجێندای دەرەکیی جێبەجێ دەکات، دەبێت روونیبکاتەوە ئایا  نوێنەرایەتی کورد دەکات، بەمشێوەیەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سوریا و وڵاتانی دراوسێ، تاکە گەرەنتی بۆ هەسەدە کارکردنە لەچوارچێوەیەکی نیسشتمانیی لە سوریا".

وتیشی "کۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی باشوور (دروزییەکان) لە داریا ئەنجامداوەو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە وەزارەتی بەرگری نوێی سوریا".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan