کوردستانی
ئامانجی تورکیا گەڕانەوەی تیرۆر و توندڕەوییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "بێدەنگیی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوانێکی تری جەنگ بۆ تۆماری تاوانکاریی تورکیا زیاد دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەئامانجگرتنی هاوڵاتییان، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی لە سوریا دەکەنە ئامانج و ئامانجیان درووستکردنی بۆشاییە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و توندڕەویی".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەولەتیی و رای گشتیی جیهانی و سوریا و کوردستان هەنگاوی بەپەلە بنێن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و کار بۆ سنووردارکردن و راگرتنی ئەو تاوانەکانی تورکیا بکەن".
باسی لەوەشکردووە "بەردەوام دەبن لە پاراستنیی دەسکەوتەکان و بانگ لە تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەن پشتیوانی لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانیان بکەن".
ب ح
بیروڕا



