کوردستانی

بەفرو باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفرو باران  دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرای دەکات سیستمێکی ناڕێکی کەشوهەوا ماوەیەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بووەتەهۆی کەم بارین، لە هەندێک شوێن وشکی  بەدیدەکرێت، ئەم دۆخە ناڕێکە کەم بارینە جارێک بەردەوامی دەبێت و دوای 25ی مانگ باش دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانی 19 و 20ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەوی 20ی ئەم مانگە، بەهۆی دابەزینی بڕێک شێی دەریای رەش بۆ سەر تورکیا و ئێران هاتنە خوارەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، کە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ شەپۆلەکە پلەکانی گەرما روو دابەزین دەکەن بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە هەندێک ناوچە نزمەکان باران دەبارێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەفر لە زنجیرە چیای گۆیژە، چیاکانی قەرەداغ، پیرەمەگرون دەبارێت، بۆ ناو شاری سلێمانی ئەگەری بارینی بەتێکەڵی بەفرو باران یان تەنها باران هەیە، لە هەڵەبجە بارانی لاواز و پچڕ پچڕ، وەهەروەها لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکوک بارانی لاواز وەک نمەباران هەوری پڕو دەگۆڕێت بۆ هەورو خۆر کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە رۆژی 21ی مانگ کۆتایی دێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan