کوردستانی

دەم پارتی داوای مۆڵەت لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەم پارتی داوای مۆڵەت لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکات
مەودا میدیا-

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئەنجامدانی دیداری دووەم لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، داوای پێدانی مۆڵەت لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکات. 

دەم پارتی رایگەیاند "سبەینێ بەمەبەستی پێشکەشکردنی داوایەک بۆ دووبارە ئەنجامدانی دیداری دووەم لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، وەفدێکی پارتەکەیان سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدەکەیان پێکهاتوون لە ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان، سەری سورەییا ئۆندەر، دوای پێدانی مۆڵەت سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، وەفدی دەم پارتی دوای ئەنجامدانی دیداری یەکەمی ئیمراڵی لە 2024/12/28، سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیایان کرد و پەیامی ئۆجەلانیان پێگەیاندن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan