کوردستانی
په‌رله‌مانتاران بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی خولی شەشەم ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له رۆژی 2025/1/22، هۆشداریش ده‌داتە فراكسیۆنه‌كان.
محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان رایگەیاند "ئامانج لە بانگهێشتکردنی په‌رله‌مانتاران بۆ ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه رێكنه‌خرێت و فراکسیۆنەکان بەشدار نەبن، ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یاسایی و هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی تر ده‌گرنه ئه‌ستۆ کە لە داهاتوو روودەدات".
ب ح

بیروڕا