کوردستانی

تیمێکی باڵای ئەڵمانیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمێکی باڵای ئەڵمانیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی تیمێکی وەزارەتەکە سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوە.

تۆبیاس تونکێل لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند "دەتوانن ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سوریا بە رێگەی دیالۆگ و دانوستانی ناوخۆیی سوریا بەدەستبهێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەکرێت پرسە گرنگەکان لە رێگەی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان فەرماندەی گشتیی هەسەدە و تەحریر شام چارەسەر بکرێن". ".

ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش لەگەڵ مەزڵوم عەبدی تاوتوێکردووە، بە هاوبەشی هەسەدە رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش نادەن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan