کوردستانی

بەفر لەم ناوچانە دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر لەم ناوچانە دەبارێت
مەودا میدیا-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەکو شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ئەگەری بەفربارین هەیە له زۆربەی ناوچه شاخاوییەکان، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، وە هەروەها ئەگەر هەیە بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە ، قەرەداغ و بەرزاییەکانی باکووری گەرمیان ببارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "ئەگەری بەفربارین لە بەرزاییەکانی ناحیەی شێخ تەویل، بناری بەمۆ، بناری شاخی زەردە، سەگرمە، هەروەها لە ناحییەی سەنگاو، چەمچەماڵ و بەرزاییەکانی بانی مەقان ئەگەری بڕێکی کەم بەفر هەیە، لەناوچەکانی تری گەرمیان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە یان تەنها نیمچە هەور و سارد دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پلەکانی گەرما بەهۆێ بەفربارینەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن، ئەمەش دەبێتەهۆی درێژەدان بە وشکی کەش لەو ناوچانە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan