کوردستانی
هاتوچۆی گشتیی هەرێم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو کەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیین پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان هەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.
ـ پێداویستییەکانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی چین:
1ـ مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت )
2ـ پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت )
3ـ دوو وێنەی رەنگاو ڕەنگ
ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەمشێوەی خوارەوە".
1ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60،000 هەزار دینار وەردەگیرێت
2ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110،000 هەزار دینار وەردەگیرێت
3ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160،000 هەزار دینار وەردەگیرێت
باسی لەوەشکردووە "بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەی هاوڵاتییان راییدەکرێت و مۆڵەتەکەیان پێدەدرێتەوە".
ب ح

بیروڕا