کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: پێویستمان بە نەخشە رێگەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: پێویستمان بە نەخشە رێگەیە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە کە بە هەوڵدان بۆ دابەشکردن و پارچەکردنی خاکی سوریا تۆمەتباریی دەکەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "لەسەر بنەمای یەکسانی لەنێوان سوریییەکان لەروووی ماف و ئەرکەوە بەبێ جیاوازیی، پشتگیریی لە یەکێتی خاک و پێکهاتەکانی سوریا دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامادەن هێز و دامەزراوەکانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تێکەڵ بە ئیدارەی نوێی سوریا بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئامادەن بە هەموو هێز و دامەزراوەکانی خۆیانەوە بەشداریی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەن لەسەر بناغەی هاوبەش، نەک پشک پشکێنە".

باسی لەوەشکرد "سامانەکانی ژێر زەوی موڵکی گەلی سوریایە، ئامادەن ئەو سەرچاوانە بخەنەژێر چاودێریی حکومەتی دیمەشق تاوەکو بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan