کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت
مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئەمڕۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت، وه‌ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە ی1 بۆ 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2- پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan