کوردستانی

مامۆستایان پەیامێک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان پەیامێک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/22، یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان لەژێر رۆشنایی  یاسای نوێی خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد".

لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایانگەیاند "بڕیاری خانەنشینکردنی لەدایکبووانی (1963، 1964، 1965) بۆ ئەمساڵ گرفتی گەورە لە کەرتی پەروەردە دروستدەکات".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "ماوەی چەند ساڵێکە مامۆستایان لە باروگوزەرانێکی سەختدا ژیان بەڕێدەکەن، بەهۆی کەمی مووچە و نیوەمووچە و ئێستاش بە نەهاتنی مووچە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن هەبووە و بەردەوامی ئەم دۆخەش کارەساتی لێدەکەوێتەوە".

ئەوەشیان خستەڕوو "بە خانەنشینکردنی ئەو سی تەمەنە نزیکەی پێنج بۆ شەش هەزار مامۆستا خانەنشین دەبن کە بەمەش دۆخێکی خراپ لە کەمی میلاک لە قوتابخانەکان دروست دەبێت، چونکە بە جێبەجێکردنی بڕیاری نوێی خانەنشین ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان خانەنشین دەکرێن، کە ئەمەش راستەوخۆ کاردەکاتە سەر پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانەکان".

باسیان لەوەشکرد "بەپێویستی دەزانن بریاری نوێی خانەنشینی کە لە 2025/1/15 دەرچووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 کاری پێنەکرێت، یان هەر هیچ نەبێت لە 2025/6/1 یان 2025/6/30، بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت تاوەکو بۆشایی میلاک و کارگێڕی لە قوتابخانەکان دروست نەبێت".

یەکێتی مامۆستایان ئەوەشیان ئاشکراکرد "کە پێشنیار بۆ حکومەتی هەرێم دەکە:

یەکەم- دەرگای دامەزراندن بۆ سێکتەری پەروەردە بکرێتەوە بۆ پرکردنەوەی کەمی میلاکات لە پەروەردەدا، و پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێتەوە کە بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە، بۆئەوەی بەو شایستەیەی خۆیان کە ماوەی 10 ساڵە راگیراوە خانەنشین ببن، بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە سەرجەم شایستەکانیان.

دووەم- حکومەتی هەرێم بەهەمان یاسای خانەنشینی عێراق مامۆستایان خانەنشین ببن، بەسەرجەم ماف و دەرماڵەکانیانەوە، و پێدانی شایستەی 12 مانگی تەواو بۆ خانەنشینبوونیان.

سێیەم- حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی بدات بە گواستنەوەی راژە لە گشتییەکانەوە بۆ قەزا و پەروەردەکان، چونکە بەو بڕیارە ڕێژەیەکی زۆری میلاکاتی ناوسار تووشی کەمی دەبێت و هەندێکیشیان بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan