کوردستانی

دیداری دووەمیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دیداری دووەمیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەمممە 2025/1/22، وەفدی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر سەردانی زیندانی ئیمراڵیان کرد و دیداری دووەمیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.

ئاژانسی دیجلە رایگەیاند "وەفدی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر، پەیام و راسپاردەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئاکەپە، مەهەپە و سەرکردەی پارتەکانی تری تورکیایان بە ئۆجەڵان گەیاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دیداری وەفدەکەی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە چوار کاتژمێری خایاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هیچ کام لە پەروین بوڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر ئامادە نەبوون، ناوەڕۆکی دیدارەکە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرابکەن، تەنها ئەوە نەبێت کە ئۆجەلان راسپاردەی بۆ سەرکردە کورد و تورکەکان هەبووە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan