کوردستانی
هاتوچۆی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاسایی بووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای سێ رۆژ لە داخستنی دەروازەی سنووریی کێلێ بەهۆی بەفربارین، ئەمڕۆ 2025/1/22، مەرزەکە بەرووی هاتوچۆی هاوڵاتییان و شۆفێراندا کرایەوە.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی زۆری بەفربارین ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شوفێران درووستبوو، چەند بارهەڵگرێک گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ هاتوچۆ لە مەرزەکە دەستیپێکردەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانە 200 بۆ 250 بارهەڵگر لە مەرزەکەوە هاتوچۆ دەکەن، هەروەها رۆژانە هەزار هاوڵاتیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەرێی دەروازەی سنووری کێلێوە گەشت دەکەن".
دەروازەى سنووری کێلێ دەکەوێتە سنووری شاری قەڵادزێ لە ئیدارەی راپەڕین، کە ھەردوو سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ساڵی رابردووش هاتوچۆکردنی هاوڵاتییان لە دەروازەکە کرایەوە.
ب ح

بیروڕا