کوردستانی
کار بۆ جێبەجێکردنی بەنداوی کەلار - بەردەسوور دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی بەنداوێک لەسنووری گەرمیان دەدات و گرنگی پڕۆژەکەش بە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق دەگەیەنێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆسیەی پرۆژەی بەنداوی کەلار- بەردەسووریان گەیاندووەتە دەست عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوایان لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان کردووە ئەم پرۆژە ستراتیژییە کە خزمەتی کوردستان و عیراق دەکات جێبەجێ بکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بەڵێنیداوە کە پرۆژە بەگرنگی وەربگرن و سەنتەری توێژینەوە و پلاندانانی وەزارەتی راسپاردووە لەبارەی پرۆژەکەوە توێژینەوەیەکی ئاڕاستە بکەن".
کاروان یاروەیس وتیشی "وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق پێی راگەیاندوون شاری کەلار لەرووی ئابووری و سامانی ئاوەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە، جێبەجێکردنی بەنداوی کەلار- بەردەسوور پێگەکەی گرنگتر دەکات".
پرۆژەی بەنداوی بەردەسوور، دەكەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری کەلار، توانای گلدانەوەی 168 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، دەتوانێت 60 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
ب ح
ب ح
بیروڕا



