کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایان داوای راگرتنی بڕیارەکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی مامۆستایان داوای راگرتنی بڕیارەکە دەکات
مەودا میدیا-

بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق، بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بەشێکی زۆری مامۆستایان دەگرێتەوە و یەکێتیی مامۆستایانیش هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی کەمی میلاک لە قوتابخانەکان.

عیسا حسێن، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری خانەنشینکردنی لەدایکبووانی (1963، 1964، 1965) لە کەرتی پەروەردە حەوت هەزار مامۆستا دەگرێتەوە کە ئەمەش گرفت بۆ ناوەندەکانی خوێندن دروست دەکات و بۆشایی میلاک لە قوتابخانەکان دروست دەبێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان پێشنیار بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە دەکەن، دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڕیارەکە بۆ مامۆستایان جێبەجێ بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەشێکی زۆری مامۆستایان لە پۆلی 12 وانە دەڵێنەوە، یان وەک بەڕێوەبەر، یاریدەدەر و سەرپەرشتیار کار دەکەن ئەمەش گرفت لە ناوەندەکانی خوێندن دروست دەکات، بۆیە پێویستە بڕیارەکە لە 2025/6/30، لە وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ بکرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan