کوردستانی
داوایەک ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات شوێنی مامۆستا و فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو پڕبکاتەوە.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "یاداشتێک ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەکەن کە تێیدا داوا دەکەن شوێنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراو بە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو پڕبکرێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەفتەی داهاتوو 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق خانەنشین دەبن، ئەوەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی بەزۆر لادراو".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئەو کەسانە بکرێن بە گرێبەست کە بە فعلی مامۆستای وانەبێژ بوون و لە ناوەندەکانی خوێندن بەشە وانەیان هەبووە، بەڵام بە هۆکاریی جیاواز لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق، کە یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی لەدایکبووی ساڵانی (1963، 1964، 1965) خانەنشین دەکرێن، ئەمەش بۆشاییەکی گەورەی میلاک لە قوتابخانە و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا دروست دەکات.
ب ح

بیروڕا