کوردستانی

دەرچووانی ئەم کۆلێژە دادەمەزرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرچووانی ئەم کۆلێژە دادەمەزرێن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/23، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە کە دەرچووانی ساڵی رابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی دادەمەزرێن.

د.سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە بە دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پرۆسەی دامەزراندنەکەیان لە جێبەجێکردندایە و حکومەتی هەرێم پارە بۆ سوودمەندانی بڕیارەکە تەرخاندەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan