کوردستانی

ئاسایش ژمارەیەک هاوڵاتیی بیانی دەستگیر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش ژمارەیەک هاوڵاتیی بیانی دەستگیر دەکات
مەودا میدیا-

یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی شارەزوور ژمارەیەک هاوڵاتیی ئەفغانی و پاکستانی دەستگیردەکات.

سەرچاوەیەک لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو هێزەکانیان لەنزیک گوندی میرەدێ 13 کەسی بیانییان دەستگیرکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرجەمی دەستگیرکراوەکان هاوڵاتیی ئەفغانی و پاکستانین و لەلایەن باندەکانی بازرگانی بەمرۆڤ بەنیازبوون بەرەو باشووری عیراق ببرێن"

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە سێیەم جارە هاوڵاتییانی ئەفغانی و پاکستانی دەستگیر دەکەن کە بەشێوەی قاچاخ هاتوونەتە سنوورەکەیان". 


Qaiwan
Qaiwan